المدة الزمنية 2:16

Sherko bekas xaw nabw - شێرکۆ بێکەس خەو نەبوون کیژۆڵە

بواسطة Shamal Jaff
15 242 مشاهدة
0
311
تم نشره في 2018/09/23

خەو نەبوون، کیژۆڵە خەون نەبوون ئەوە ڕەزبوون و ئەمردن ئەوە ئاوبوون و ئەخنکان ئەوە بەرد بوون و شل ئەبوون ئەوە گۆم بوون و ڕەق ئەبوون خەون نەبوون کیژۆڵە خەون نەبوون ئەوە دەستی سەرگوزشتە و خەیاڵ نەبوو کیژۆڵەکەم.. ئەوە دەستی نیوەی دونیا و نیوەی دەوڵەت و قانوون بوو کە ئەهات و تۆی ئەخستە زیلێکەوە و دوور ئەیبردی.. ئەوە نیوەی بلیمەتی و نیوەی عەقڵ و نیوەی زانای جیهانێ بوو بەیەکەوە لەگەڵ((مونتەسیر بیللا))دا با ی بۆگەنیان بۆ هەڵکردی خەون نەبوون کیژۆڵە..خەون نەبوون کڵۆ خەڵوزە ساردەکە ئەوە مەمکێکی دایکت بوو تۆپەڵە سورو گەرمەکە ئەوە دەماغی باوکت بوو خەون نەبوون کیژۆڵە..خەون نەبوون .............., خەو نەبوون کیژۆڵە خەو نەبوون وەکوو پرچ و زەردەخەنەو گوارەکانت حەقیقەت بوون خەو نەبوون هەرگیز خەو نەبوون ئەی بە چاوی خۆت نەتبینی گوڵەکان چۆن لە ترساندا ڕایان ئەکرد بنچکەکان هەڵئەهاتن ئەی بە چاوی خۆت نەتبینی کەروێشێک خۆی ئەکرد بە پەیکەر هەتاو خۆی ئەکرد بە سێبەر ئەی بە گوێی خۆت گوێت لێ نەبوو لەو ئێوارە بەسامەدا سەگەکەمان کەوتە قسەو بەڵام مەرد بوو وتی چی ئەکەن با بیکەن بەڵام من نابم بە بەعسی!!! خەون نەبوو کیژۆڵەکەم خەون نەبوو.

الفئة

عرض المزيد

تعليقات - 0